بەهۆی پێكدادانی چه‌كداری له نێوان سوپای سودان و هێزی پشتیوانی ئه‌و وڵاته هاوڵاتییەکی دیکەی ئه‌مریكی له‌و وڵاته كوژرا.
جۆن كێربی وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند" هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی واشنتن له سودان كوژراوه‌وه کە ئه‌مه‌ش ده‌بێته دووه‌م ئه‌مریكی به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە گیان لەدەستدەدات".
سه‌ندیكای پزیشكانی سودان ناسنامەی ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییەی ئاشكراکرد و دەڵێت" بوشرا ئابنۆڤ كه پزیشكێكی ئه‌مریكییه و له خه‌رتومی پایته‌خت كوژراوه و پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوخۆی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی سودانی – ئه‌مریكی هه‌بوو".
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە پێكدادانی چه‌كداری له نێوان سوپای سودان و هێزی پشتیوانی ئه‌و وڵاته سه‌ریهه‌ڵداوه کە بەهۆیەوە بە سه‌دان كه‌س كوژراون.