بەرپرسێكی باڵای ئێران دەستی لەكاركێشایەوە


عەلی شەمخانی، سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران دەستی لەكاركێشایەوە و عەلی ئەكبەر ئەحمەدیان لە شوێنەكەی دانرا.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، عەلی شەمخانی، سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران دەستبەرداری پۆستەكەی بووە ئەوەش دوای نزیكەی دوو مانگ لە واژۆكردنی ڕێككەوتنەكەی ئێران لەگەڵ سعودیە كە بە نێوەندگیری چین بەڕیوەچووە و لە شوێنیشی، عەلی ئەكبەر ئەحمەدیان كە بەرپرسی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانە دانراوە.

عەلی شەمخانی رۆڵی هەبووە لە لێكنزیكبونەوەكانی چین و ئێراندا كە لە سەرەتای مانگی ئاداری ئەمساڵدا لە چین كران و بەهۆیەوە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات ئاسایی كرانەوە.




PM:04:45:22/05/2023