وەزیرانی ١٢ وڵات لە کۆنگرەیەکدا کۆدەبنەوە بۆ رووبەرووبوونەوەی داعش و بزووتنەوە توندرەوەکانی هاوشێوەی.
بەپێێ هەواڵی ئاژانسەکان کۆنگرەکە کاردەکات بۆ ئەوەی سەنتەرێکی نێودەوڵەتی دابمەزرێت بۆ قەلاچۆکردنی تیرۆر.
وڵاتانی بەشداربوو جگە لەوڵاتانی کەنداو ئەردەن و میسرو لوبنان و تورکیاش، ئەمەریکاش بەشدارە.
ئیبراهیم جەعفەریش وەک وەزریر دەرەوەی عێراق یەکەم چالاکی و سەردانی وڵاتان دەکات.
ئامانجی کۆنگرەکەش گەشەدانە بە توانای راهێنانی وڵاتە تازە پێگەیشتوەکان و هەوڵدانە بۆ قەلاچۆکردنی تیرۆر و بەدواداچوون و نەهێشتنی تەقینەوەو مەسەلەی پارە شۆردنەوە.