پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید بردیەوە
بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی سوید، پارتی سۆسیال دیموكراتی سەركەوتنی بەدەست هێناوە.
هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی سوید دوێنێ یەكشەممە بەڕێوەچوو و پاش هەژماركردنی 99%ی دەنگەكان، ئاشكرا كرا كە پارتی سۆسیال دیموكرات پاش هەشت ساڵ دوریی لەدەسەڵات زیاتر لە 43%ی دەنگەكانی بەدەستهێناو سەركەوتووی ئەم هەڵبژاردنەیە.
پارتی سۆسیال دیموكرات لەم هەڵبژاردنەدا لەگەڵ 2 پارتی دیكە لەوانە پارتی چەپو پارتی ژینگە بەشێوەی هاوبەش بەشداری هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی سویدیان كرد.
حیزبی دەسەڵاتداری راست، بە بەدەستهێنانی 39% لەپلەی دووەمو حیزبی دیموكراتی سوید كە حیزبێكی دژە پەنابەرانی بیانییە بۆ سوید 13%ی دەنگەكانی بەدەستهێناو بۆ یەكەمجار لە پلەی سێیەمدایە.
سۆسیال دیموكراتەكان بەهۆی بەدەست نەهێنانی رێژەی تەواو، ناچارە لەگەڵ یەكێك لە پارتەكان ئیئتلاف بكات بەڵام رایگەیاندوە لەگەڵ "حیزبی دیموكرات" ئیئتلاف ناكات.
PM:04:09:15/09/2014