ئەمەریكا خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلاریی بۆ بكوژرانی رۆژنامەنوسان دیاریدەكات
سیناتی ئەمەریكا بەكۆی دەنگ یاسایەكی پەسەند كە بەپێی ئەو هەر كەس بتوانێت زانیاریی لەسەر بكوژانی دوو رۆژنامەنوسە ئەمەریكییە بدات بەدەستەوە كە لەلایەن داعشەو سەریان بڕدرا، 10 ملیۆن دۆلار خەڵات دەكرێت.
رۆژنامەی ستریت تایمز، لەزاری سیناتۆر ماركۆ روبیۆ بڵاویكردەوە: یەكێك لەو رێگانە كە دەكرێت رێز لە یادی "جەیمز فولیو ستیڤن ساتلۆف"، (دوو رۆژنامەنوسە كوژراوەكەی دەستی داعش)، بگرین ئەوەیە كە بكوژانیان دادگایی بكەینو دیاریكردنی خەڵات بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی لەسەر ئەوان، یارمەتی ئێمەدەكات.
چەكدارانی داعش پێشتر دوو ڤیدیۆیان بڵاوكردەوە كە سەر دوو رۆژنامەنوسی ئەمەریكی لەلایەن ئەو گروپە دەبڕدرێت.
PM:03:00:20/09/2014