رێکخراوێکی تازه به‌ناوی (خوراسان) ه‌وه له سوریا دروست ده‌بێت و ئه‌مه‌ریکاو ئه‌ورپا به مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ی سه‌ر وڵاته‌کانیانی داده‌نێن.
رۆژنامه‌ی نیۆرک تایمز ی ئه‌مه‌ریکی له زاری سه‌رچاوه ئیسخباراتیهکانی ئه‌مه‌ریکاوه بڵاویکرده‌وه که رێکخراوێک که باره‌گای سه‌ره‌کی له سوریایه ناوی خوراسانه و ده‌یه‌وێت هێرش بکاته سه‌ر رۆژئاوا و ئه‌وروپا و ئه‌م رێکخراوه مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئه‌وان.
ئه‌م رێکخراوه له‌لایه‌ن یه‌کێک له‌سه‌رکرده‌کانی پێشووی قاعیده‌وه سه‌رکردایه‌تی ده‌دکرێت که ناوی موحسن فازلی یه.
نیورۆک تایمز له سه‌رچاوه ئیستخباراتیهکانیهوه ده‌ڵێت" فازلی هه‌موو چاوی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپایه تا چالاکی تیا ئه‌نجام بدات، .زۆر به‌مه‌ترسی دارتر داده‌نرێت له رێکخراوه‌کانی تر".
فازلی له ئه‌فغانستان بووه دواتر چۆته ئێران تا 2012 له‌وێ ماوه‌ته‌وه، پاشان به ئاگاداری ئێرانییه‌کان چۆته سوریا‌و وا ماوه‌ی ساڵێکه ئه‌و رێکخراوه‌ی به‌ناوی ( خراسان)ه‌وه دروستکردووه.