ئەمڕۆ شەممە بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە باشوری تورکیا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، ئەمڕۆ ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣ پاسێکی نەفەرهەڵگر کە لە ئەنقەرەوە بەرەوە تۆکات بەڕێکەوتبوو لە نزیک شارۆچکەی مەرزیفۆن لە پارێزگای ئاماسیای تورکیا کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدا و وەرگەڕا.
ئاماژە بەوەش دەکەن، بەهۆی ڕووداوەکەوە شەش هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و ٣٥ کەسی دیکەش برینداربوون کە لە ئێستادا بۆ نەخۆشخانەی شارۆچکەی مەرزیفۆن گواستراونەتەوە.