زاواكەی بن لادن بە زیندانی هەتاهەتایی مەحكوم كرا

سلێمان ئەبوغێس، زاوای ئوسامە بن لادەن‌و وتەبێژی گروپی ئەلقاعیدە لەپاش هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر لەلایەن دادگایەكی ئەمەریكاوە بە زیندانی هەتاهەتایی مەحكوم كرا.

بەپێی راپۆرتێكی رۆیتەرز، حوكمی سزاكەی ئەبو غێس لەلایەن دادگای فیدراڵی ئەمەریكاوە دەركراوە‌و دادوەری دادگا ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەبوغێس هیچ پەشیمانییەكی لەكارەكانی پێوەدیار نەبووە.

سلێمانی ئەبوغێس پایەبەرزترین سیمای گروپی ئەلقاعیدەیە كە لەپاش هێرشەكانی 11ی سێپتامبر لەئەمەریكا مەحكوم دەكرێت.



AM:10:00:24/09/2014