به‌رپرسی قه‌لاچۆکردنی تیرۆر له یه‌کێتی ئه‌وروپا جیڵ دی کیرشوف به BBC راگه‌یاند ژماره‌ی ئه‌و ئه‌وروپیانه‌ی په‌یوه‌ندیان به داعشه‌وه کردووه 3000 که‌س تێده‌په‌ڕێنن.
دی کیرشوف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که له‌گه‌ڵ وه‌شاندنی گورزه ئاسمانییه‌کان دژی داعش له عێراق و سوریا ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه که ئه‌ورپا رووبه‌روی هێرشی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه بێته‌وه.
هێزه هاوپه‌یمانه‌کان به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له مانگی ئابه‌وه زیاتر له 200 گورزی سه‌ربازی له دژی بنکه‌و باره‌گاکانی داعش له‌عێڕاق وه‌شاندووه، له رۆژی دووشه‌ممه‌شه‌وه 22 ئه‌یلول ده‌ست کردووه به بۆردومانی بنکه‌کانی هه‌مان رێکخراو له سوریا.