سه‌رۆکی ئیسرائیل شه‌معون پێرێزی 91 ساڵ دوای 70 ساڵ له‌کاری سیاسه‌ت و دوای ته‌واوبوونی کاری سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی ئێستا به‌شوێن ئیشدا ده‌گه‌ڕێت و ده‌بێت به‌کارمه‌ندی وێستگه‌ی به‌نزین.
شه‌معونی پێرێز پاش ته‌واوبوونی کاره‌که‌ی که 7 ساڵ سه‌رۆکی وڵاتی ئیسرائیل بوو، ئێستا کاری ده‌ستناکه‌وێت و ده‌گه‌ڕێت به‌شوێن کاردا.
ئه‌و کارانه‌ی ئه‌و شاره‌زایی تیایدا هه‌یه، جگه له سیاسه‌ت، کارمه‌ندی سه‌ر سندوقی پاره‌ی سۆپه‌ر مارکێت، یان کارمه‌ندی وێستگه‌ی پێدانی به‌نزین.
گه‌ران به‌دوای کاردا له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ئیسرائیله‌وه له‌لایه‌ن کچه زایه‌کیه‌وه کراوه‌ته فلیمێکی کومیدی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی له تۆره کۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوکراوه‌ته‌وه و له‌چه‌ند رۆژێکدا 400 ملیۆن هاوڵاتی ته‌ماشای کردووه.
بیرێز که پاش 70 ساڵ له‌کار له‌سیاسه‌تی ئیسرائیلی و نێوده‌وڵه‌تی کاری ده‌ستناکه‌وێت.
ئه‌مه‌ش دیمه‌نێکی ئه‌و فلیمه‌یه که پێریز به‌شداری تێداکردووه:
- ده‌مه‌وێت ببمه جوتیارو مانگا به‌خێو بکه‌م؟
- نا‌توانیت چونکه ئێستا به‌خێوکردنی کاره‌بایی داهاتووه.
- ده‌مه‌وێت ببم به‌شوانی مه‌روماڵات؟
- زۆر به‌ی خه‌ڵک له‌مرۆدا نه‌باتین گۆشت ناخۆن.
- ده‌مه‌وێت له‌به‌رید کاربه‌که‌م شاره‌زاییم هه‌یه؟
- نامانه‌وێیت هه‌موو دنیا نامه له رێگای ئیمه‌یڵه‌وه ده‌نێرن.