ئەمڕۆ شەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ نواف ئەحمەد جابر سوباح میری كوەیت كۆچی دوایی كرد.
دیوانی ئهمیری كوهیت ئەمڕۆ له بهیاننامهیهكدا بڵاویكردهوه" هاوڵاتییانمان ئاگادار دهكهینهوه كه ئهمیری وڵاتهكهمان شێخ نهواف ئهحمهد جابر سوباح بهیانی ئهمڕۆ كۆچی دوایی كرد".
نەواف ئەحمەد سوباح لە ١٩٣٧ لە شاری کوەیت لە دایکبووە، کوڕی شەشەمی دەیەمین فەرمانڕەوای کوەیت شێخ ئەحمەد جابر موبارەک سوباح بووە کە لە نێوان ساڵانی (١٩٢١ بۆ ١٩٥٠) فەرمانڕەوایی وڵاتی کردووە.
نەواف ئەحمەد چەندین پۆستی گرنگی وەرگرتووە و لە شوباتی ساڵی ١٩٦٢ دەستی بە کاری سیاسی کردووە کە پۆستی پارێزگاری حولی گرتووەتە ئەستۆ و بۆ ماوەی (١٦) ساڵ لەو پۆستەدا بووە.
دواتر شێخ نەواف لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٨٨ پۆستی وەزیری بەرگری گرتە ئەستۆ، پێش ئەوەی وەك میری كوەیت دیاریبكرێت.