ڤیدیۆ.. شەعبان عەبدولڕەحیم لە گۆرانییەكدا ئەردۆغان ریسوا دەكات


گۆرانیبێژی میللی‌و ناسراوی میسر، شەعبان عەبدولڕەحیم لە دوا گۆرانیدا سەرۆك كۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ریسوا دەكات‌و لەسەر ئەوەی "هەموو گەلەكەت بەكوردە دژتە‌و خۆپیشاندان دەكەن، چونكە تۆ بەشداری شەڕی كۆبانی دژی داعش ناكەیت".

لەم گۆرانییەدا كە لەكەناڵی (دریم 2) بڵاوكراوەتەوە، شەعبان دەڵێت "دەبخۆ دەی ئوردوغان، ئەوە گەلەكەت هەستاوە لەدژت‌و، چواردەوری كردووی بەئاگر".

هەروەها بەئەردۆغان دەڵێت "بەزۆر خۆت دەخەیتە بابەتێك كە هیچ پەیوەندی بەتۆوە نیە، دەست لەكاروباری خەڵكی دیكەی وەردەدەیت‌و گەلەكەت لەبیردەكەیت، تۆ نۆكەری ئەمەریكایت‌و داعشت دروست كرد كە عێراق‌و سوریا وێران كرد‌و وا ئێستا دێنەسەر تۆش".





PM:02:23:14/10/2014