توركیا.. چەندین خوێندكاری لایەنگری داعش دەستگیركران


پۆلیسی توركیا ئەمرۆ چوارشەمە ژمارەیەك خوێندكاری لایەنگری گروپی داعشی لە زانكۆی ئیستانبول دەستگیركرد.

بەپێی راپۆرتێكی ئەلعەرەبیە، پاش شەڕ‌و پێكدادنێك لەنێوان لایەنگرانی داعش لەزانكۆی ئیستانبول لەگەڵ ژمارەیەك لەخوێندكارانی چەپ لەو زانكۆیە كە پشتیوانییان لە خەڵكی كۆبانی دەكرد، پۆلیسی توركیە ژمارەیە لەخوێندكارانی توندڕەوو لایەنگری داعشیان دەستگیركرد.

بەدوای چەندین رووداوی هاوشێوە لەماوەی هەفتەی رابردو لەشارەكانی توركیا، بەتایبەتی پاش رووداوەكانی ئەم دواییەی كۆبانی، بەرپرسانی ئەنكەرە توشی نیگەرانی بوون، تا ئەوەی كە ئەمرۆ هێزە ئەمنییەكانی توركیا ژمارەیەك لەو خوێندكارانەیان دەستگیركرد كە لەزانكۆی ئیستانبول بەئاشكرا پرۆپاگەندەیان بۆ داعش دەكرد.



PM:03:07:15/10/2014