سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی له‌عێراق و سوریا و به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ره‌وشی کوبانی و ئه‌نبار له‌گه‌ڵ به‌رپرسه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کان کۆده‌بێته‌وه.
له‌به‌یانێکی کۆشکی سپی دا باس له‌وه ده‌کرێت که له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا چۆنێتی به‌ڕیوه‌چوونی هێرشه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی دژی چه‌کدارانی داعش له ئه‌نبارو کۆبانێ باس کراوه، جگه له پێژاچوونه‌وه به ئاستی راهێنانی سووپای عێراق و چۆنێتی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی شه‌ڕکردنیان.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه گرنگییه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و هه‌ریه‌ک له جو بایدن جێگری سه‌رۆک و وه‌زیره‌کانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌و داد‌و یاساشی ناوخۆ‌و راوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌ڕێوه‌به‌ری ئیستخبارات و به‌رێوه‌به‌ری ئێف بی ئای به‌شداربوون.