ئەردۆغان" لێخۆشبوونی تەندروستی" بۆ ژەنەڕاڵەکانی کودەتاکەی ٢٨ی شوبات دەردەکات


لە کاتێکدا دادگاکانی تورکیا حوکمی قورس بەسەر سەرکردە کوردەکانی پارتی هەدەپەدا دەردەکەن، ئەردۆغان لێبوردنی بۆ ژمارەیەک ئەفسەری کودەتاکەی ٢٨ ی شوباتی ١٩٩٧ دەرکرد.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا "بە هۆکاری تەندروستی" لە شەش ژەنەراڵی پێشووی سوپای تورکیا کە بەشدارییان لە کودەتاکەی ٢٨ی شوباتی ١٩٩٧ کرد، کە بووە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی رەفەها کە لەلایەن نەجمەدین ئەرباکانەوە سەرۆکایەتی دەکرا. 

ئەو شەش ژەنەراڵە لە دیارترین بەشداربووانی کودەتاکەن کە لەلایەن ژەنەڕاڵ ئیسماعیل حەکی کاردەیەوە بەڕێوەچووە و لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆچی دوایی کرد، ئەوانیش بریتین لە: سێتین دۆگان، شەفیق پیر، جەودەت تەمال ئۆزکەناچ، فەڤزی تورکەر، یەڵدرم تورک، و ئەرۆڵ ئۆزکاساناک.

لە فەرمانێکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کە واژۆی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای لەسەرە و ڕۆژی هەینی لە ڕۆژنامەی فەرمیەکاندا بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیار دراوە ئەو شەش ژەنەراڵە لە ماوەی سزاکانیان ببەخشرێت بە هۆکاری تەندروستی و بەساڵاچوونی تەمەنیان، بەو پێیەی زۆربەیان تەمەنیان لە سەرووی حەفتا و هەشتا ساڵەوەیە ساڵ ته‌مه‌ن.

 لە ساڵی ٢٠١٨ دادگای تورکیا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر ئەو ژەنەراڵانەدا سەپاند بەهۆی ڕۆڵیان لە دەرکردنی یاداشتێکی سەربازی دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە ٢٨ی شوباتی ١٩٩٧، ئەمەش وایکرد سەرۆکوەزیرانی ئەوکات نەجمەدین ئەرباکان دەستلەکاربکێشێتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو دادگای ئەنقەرە سزای قورسی بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاش و  فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپەو ئەحمەد تورک سیاسی ناسراو بە ئەزمونی کوردو دەیان کادیری تردا سەپاند کە لەلایەن زۆرێک لە چاودێرانەوە بە دادگاییکردنێکی سیاسی ناوزەد کرا.




PM:08:39:18/05/2024