بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە دیمەشق کەسێک گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٤ لە ئەنجامی تەقینەوەی تۆتۆمبێلێک لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کەسێک گیانی لەدەستدا. 
 
میدیا فەرمی سووریا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ لەسەر شەقامی ئیسکان لە گەڕەکی مەزە لە دیمەشق بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و سێ ئۆتۆمبێل دیکەش گڕیان گرتووە.

تائێستا نە هێزە ئەمنییەکان و نە میدیای سووریا هیچ زانیارییەکی دیکەیان دەربارەی ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە. 



PM:01:35:25/05/2024