تا ئێستا ٢٣ کەس ناوی خۆیان لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتە تۆمارکردووە کە بڕیارە لە ٢٨ی حوزەیراندا بەڕێوە بچێت.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ھەریەک لە سەرۆک کۆماری پێشوتری ئێران، مەحمود ئەحمەدی نەژاد و وەزیری تەندروستی پێشوی ئێران سەربە ڕەوتی پارێزگاران، مەسعود پزشکیان و سکرتێری پێشوی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی سەربە ڕەوتی پارێزگاران، سەعید جەلیلی لە دیارترین ئەو کەسانەن کە خۆیان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتە، کاندید کردوە.
ھەروەھا وەزیری ڕۆشنبیری و ئیرشادی ئێران، محەمەد مەھدی ئیسماعیلی و جێگری پێشوی سەرکۆمار، محەمەد ڕەزا میرتاجەدینی ڕایانگەیاندوە کە خۆیان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتە، کاندید کردوە.
لە ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕابردوە، پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دەستی پێکردوە و ئەمڕۆ کۆتایی پێهات.
دوای ئەم پرۆسەیە، ئەنجومەنی پاراستنی دەستووری ئێران لە ماوەی حەوت ڕۆژدا لێکۆڵینەوە لەبارەی شیاوبونی کاندیدەکان دەکات و بڕیار لەسەر پەسەندکردن یان رەتکردنەوەی کاندیدەکان دەدات.
١٩ ی ئایار سەرۆک کۆماری ئێران، ئیبراھیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان و چەند بەرپرسێکی ئێرانی ھەڵگرتبوو، دوای گەڕانەوەی لەسەر سنورەکانی ئازەربایجان، بەھۆی نالەباری کەشوھەواوە کەوتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینانی گیانیان لەدەستدا.