ئەمریکا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گوێڕایه‌ڵی سودانی نابن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت" نیگەرانین لەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی پابەندی فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق نابن". 

ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" نیگەرانین لەوەی ئەندامانی هێزەکانی حەشدی شەعبی گوێڕایەڵی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق نەبن و بەشداری لە کردەوەی توندوتیژی و ناسەقامگیری لە عێراق و سوریادا دەکەن". 

وتیشی" هێرشەکان بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کارمەندانی سوپای عێراق و شوێنە بازرگانییەکان پێشێلکردنی ئاسایش و ئابووری عێراقە".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا وتی" بەردەوام دەبین لە داواکردن کە حکومەتی عێراق دەست بەسەر ئەو لایەنانەدا بگرێت و بەرپرسیارێتییان بخەینە ئەستۆی سەرپێچیکردنی یاسا".

لە کۆتایی مانگی ئایاری ڕابردووەوە، چێشتخانە و کۆمپانیاکانی هەڵگری براندە ئەمریکییەکان ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە. 


AM:09:50:07/06/2024