دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جەخت لەسەر ئازادکردنی دەمیرتاش دەکاتەوە


 ئەورووپا داوا لە دەسەڵاتی تورکیا دەکات بڕیارەکانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا جێبەجێ بکات و سەلاحەدین دەمیرتاش عوسمان کاڤاڵا کەسایەتی ناسراوی ئەو وڵاتە ئازاد بکات.
 
ماوەی پێنج رۆژ ستیفان شناخ، ریپۆرتەری تورکیا لە ئەنجوومەنی پەرلەمانتارانی ئەورووپا لە ئەنقەرە و ئیستەنبووڵ زنجیرە کۆبوونەوەیەکی ئەنجام داوەو و بەرپرسانی تورکیای ئاگادارکردەوە؛ پێویستە بڕیارەکانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا جێبەجێ بکرێن، لەوانەش بڕیارەکەی سەبارەت بە ئازادکردنی دەمیرتاش و کاڤاڵا.
 
لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان، شناخ دوێنێ ١٨ ی حوزەیران رایگەیاند " توانیویەتی کاڤاڵا و دەمیرتاش لە زیندان ببینێ؛ لەگەڵ وەزیرانی داد و دەرەوەی تورکیا و ئەندامانی دادگەی دەستووریی ئەو وڵاتەش کۆبووەتەوە".
  
شناخ ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویستە دادگەکانی تورکیا چارەسەری یاسایی بۆ کەیسەکانی ئەو دوو زیندانییە بدۆزنەوە.
 
هاوسەرۆکانی پێشووتری هەدەپە؛ سەڵاحەدین دەمیرتاش بە ٤٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، هەروەها عوسمان کاڤاڵا، بازرگان و چالاکڤانی تورکیا لە ساڵی 2017ـەوە بە ''تاوانی رۆڵگێڕان لە هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ـی تەمموزی ٢٠٢٦، زیندانیکراوە.



PM:02:14:19/06/2024