وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا هۆشداری لە هەڵگیرسانی شەڕێکی هەرێمی دەدات و دەڵێت" ده‌بێت چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی گرنگیی پێبدرێت تا هه‌ڵكشانی دۆخه‌كه له هه‌ردوو دیوی سنوری لوبنان و ئیسرائیل هێور بكرێته‌وه".
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، لوید ئۆستن، وه‌زیری برگریی ئه‌مریكا ئه‌مرۆ سێشه‌ممه لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، هۆشداریی داوه ئه‌گه‌ر مملانێی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان، له‌مه‌ی ئێستا هه‌یه زیاتر بێت ئەوە مه‌ترسیی هه‌ڵگیرسانی شەڕێكی هه‌رێمی له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست هەیە.
ئۆستن رایگەیاند "جه‌نگێكی دیكه‌ی نێوان حزبوڵا و ئیسرائیل هه‌ڵبگیرسێت، ئه‌وكاته زۆر به ئاسانی جه‌نگه‌كه ده‌بێته جه‌نگێكی هه‌رێمی، بۆیه ده‌بێت چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی گرنگیی پێبدرێت تا هه‌ڵكشانی دۆخه‌كه له هه‌ردوو دیوی سنوری لوبنان و ئیسرائیل هێور بكرێته‌وه".
له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆشدارییه‌شدا، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا دووپاتیکردووەتەوە کە" پشتیوانیی واشنتن بۆ ئاسایشی ئیسرائیل جێگیر و هیچ كه‌لێن و له‌رزۆكییه‌كی تێناكه‌وێت".