لەو شپۆلە گەرمایەی جیهانی گرتۆتەوە، لەزۆر وڵات بەتایبەتی لە هیند و پاکستان ژمارەیەکی زۆر خەڵک گیانیان لە دەستداوە، لە شەش رۆژدا لە پاکستان ٥٦٨ کەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لە دەستداوە.
کەناڵی بی بی سی، بڵاویکردەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە باشوری پاکستان، تەنها لە سێ شەممەدا ١٤١ کەس گیانیان لە دەستداوە، لەم شەش ڕۆژەی دوایشدا نزیکەی ٥٦٨ کەس گیانیان لەدەست داوە.
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە کاراچی بۆ سەرووی ٤٠ پلە و ئەوەی کێشەکەش قورستر دەکات ئەو شێ زۆرەیە کە لەو وڵاتەدا هەیە.
بەڕێوەبەری تەندروستی لەناکاو، دکتۆر عیمرات سەروەر شێخ بە بی بی سی ئاشکرای کردووە بەهۆی گەرماوە ڕۆژی چوارشەممە ٢٦٧ کەس لە هۆش خۆی چووەو گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
ئاماژەی بەوەش کردووە ئەو کەسانەی تووشی کێشەبوون بەهۆی گەرماوە لە تەمەنی ٦٠-٧- ساڵاندایە.