نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی چەند سەنتێک بەرزبووەوە. 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨٦ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و ٦ سەنت بوو. 

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٣ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٣ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا. 

ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس رۆژی ٢ی ئەم مانگە بڕیاریاندا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی ٣ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ کەمبکەنەوە.

شارەزایانی بواری ئابووریش پێشبینی دەکەن کە بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نەوت دەبێت لە بازاڕەکانی جیهاندا و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.


AM:08:42:02/07/2024