لەگەڵ هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، ئەمریکا کەشتی جەنگی و هێزی دەریای زیاتری دەنێرێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند" لوید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا فەرمانیکردووە کە هێزی سەربازی زیادە و کەشتی دەریایی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێن".
ئەوەشی خستەڕوو، سوپای ئەمریکا ئاستی بەرگری مووشەکی زەمینی زیاتر بەرز دەکاتەوە.
ئه‌مریكا پێشبینی ده‌كات کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڕه‌شه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كوشتنی ئیسماعیل هه‌نیه سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له تاران كوژرا.