وەزیری دەرەوەی ئێران: بێباکی و هێوربوون لە بەرامبەر خراپە جۆرێکە لە کەمتەرخەمی ئەخلاقی

وەزیری دەرەوەی ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئێران بەرامبەر بە ئیسرائیل بێدەنگ نابێت و دەڵێت"  لە ڕاستیدا بێباکی و هێوربوون لە بەرامبەر خراپە و نادادپەروەریدا جۆرێکە لە کەمتەرخەمی ئەخلاقی و دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی خراپە، بۆیە هەموومان ئەرک و بەرپرسیارێتی ئەخلاقیمان لەسەر شانە کە لەبەرامبەر یەکێک لە خراپترین خراپەکارییەکانی سەدە بێدەنگ نەبین".

ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی ئابی ٢٠٢٤ بە گوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری، وەزیری دەرەوە بە وەکالەت لە کۆبوونەوەی باڵوێز و نوێنەرانی نیشتەجێی تاران وتی" هەموومان ئەرک و بەرپرسیارێتی ئەخلاقیمان لەسەر شانە کە لە بەرامبەر داگیرکاری و ئاوارەیی و جینۆسایدی نەتەوەی فەلەستین بوەستین".

وتیشی" بێ هۆ نییە کە دەوترێت بێباکی وەک دەستکێشێک وایە کە شەیتان بە دەستەکانیەوە دەیبەستێت".

باقری ڕوونیشی کردەوە" لە ڕاستیدا بێباکی و هێوربوون لە بەرامبەر خراپە و نادادپەروەریدا جۆرێکە لە کەمتەرخەمی ئەخلاقی و دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی خراپە. بۆیە هەموومان ئەرک و بەرپرسیارێتی ئەخلاقیمان لەسەر شانە کە لەبەرامبەر یەکێک لە خراپترین خراپەکارییەکانی سەدە، کە داگیرکاری و کۆمەڵکوژی خوێناوی خاکی فەلەستین و ئاوارەبوون و ژینۆسایدی بەردەوامی نەتەوەیەک بێدەنگ نەبین". 



PM:04:31:05/08/2024