سوپای ئۆکرانیا هێرشدەکاتە سەر دامەزراوەیەکی ئەتۆمی رووسیا


سووپای ئۆکرانیا ئەمڕۆ ١٢ی ئاب بـە فڕۆکەی بـێ فڕۆکەوان هێرشـی کردە سـەر وێستگەی ئەتۆمـی زاپۆرۆژی رووسیا.

میدیا جیهانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هێرشەی ئۆکرانیا زیاتر لە 5 وێستگەی ساردکردنـەوەی بنکەکە پێکراون و زیانیان پـێگەیشتـوە، بـەڵام لەکار نـەکەوتـون.

یێڤگێنی بالیتسکی بەرپرسی ناوچەی زاپۆرۆژی ڕایگەیاندووە" دوای ئەوەی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا ناوچەی زاپۆرۆژێیان تۆپباران کرد، سیستەمی ساردکردنەوەی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژێ ئاگری گرت".

لە ئێستادا هەر شەش یەکەی کارەبای وێستگەکە لە "کوژانەوەی سارد"دان، هیچ مەترسییەک نییە، ئاستی تیشکدانەوە لە دەوروبەری ئاساییە.



AM:09:19:12/08/2024