دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٦ی ئابی ٢٠٢٤ لە شاری حەمای سوریا بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٥.١ پلەی رێختەر روویدا.
ماڵپەری چاودێری بومەلەرزەی ئوردن بڵاویکردەوە" کاتژمێر ١:١٥ خولەکی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلەی ڕێختەر لە شاری حەمای سوریا ڕوویداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەکە لە لایەن دانیشتوانی پارێزگاکانی (دیمەشق، حومس، حەلەب، تارتووس، و لازقییە) هەستی پێکراوە کە بە دووری ٤ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شاری سەلامیە لە ناوەندی وڵات ڕوویداوە.
چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٥.٥ پلە ناوەندی سوریای گرتەوە و بەهۆیەوە ترس و دڵەڕاوکێی هاوڵاتییانی لێکەوتەوە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژنێکی بەساڵاچوو، ٢٥ کەسی دیکەش برینداربوون.