کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن هاوشان لەگەڵ فڕۆکەی جەنگی جۆری سکوادرن ٢١ و فڕۆکەی جۆری ئێروینگ ٩ گەیشتنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 

سوپای ئەمریکا رایگەیاند" کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن و کەشتییە تێکشکێنەرەکانی یاوەری گەیشتوونەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

بەگەیشتنی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،  ئەبراهام لینکۆڵن، دەبێتە یاوەری دوو فڕۆکە هەڵگری دیکەی ئەمریکا کە ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدان، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ترسی ئاڵۆزتربوونی دۆخی ناوچەکە لە هەڵکشانی بەردەوامدایە و هەوڵەکانی ئاشتی غەززە هیچ سەرەداوێکیان نییە.

سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە" کەشتی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن هاوشان لەگەڵ فڕۆکەی جەنگی جۆری سکوادرن ٢١ و فڕۆکەی جۆری ئێروینگ ٩ گەیشتوونەتە سنووری دەسەڵاتی فەرماندەیی ناوەندەی سوپای ئەمریکا-سێنتکۆم."

لەدوای تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی پیشووی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە تاران،  ئاستی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا ئاستی مەترسی بەرزبوونەوە.

ئێران و حزبوڵا بەردەوام هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکەن، ئەمریکاش هەوڵەکانی ئاگربەستی غەززەی چڕکردۆتەوە، ئیسرائیلیش بەردەوامە لە هێرشەکانی و بنیامین نەتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەش لە دواین پەیامیدا جەختی کردەوە ئامادەن بۆ هێرشکردن و بەرگریکردنیش.



AM:10:02:22/08/2024