هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی ئاشکرابوو

سەرۆکایەتیی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران راپۆرتی کۆتایی لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی و یاوەرانی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە هێلیکۆپتەرەکە بەهۆی تەمومژی زۆرەوە هێلیکۆپتەرەکە خۆی بە شاخێکدا داوە.

سەرۆکایەتیی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی ئەیلوول دوایین ڕاپۆرتی دەربارەی هۆکارەکانی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێلیکۆپتەرەکە لە رێگەی خۆی لاینەداوە و هیچ خۆرە هەڵە یان کەمتەرخەمییەک یان هێرشێک رووی نەداوە، بەڵکو رووداوەکە بەهۆی دەرکەوتنی لەناکاوی پەڵە تەمومژێکی چڕ لەسەر رێگەی هێلیکۆپتەرەکە روویداوە.
 
دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە ١٩ی ئایار هێلیکۆپتەری هەڵگری ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئەو کاتی ئێران و ٧ کەس لە یاوەرانی دوای هەستان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئێران و ئازەربایجان و لە رێگەی چوون بۆ تەورێز لە ناوچەی وەرزەقانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات کەوتەخوارەوە و هەر ٨ کەسیان گیانیان لەدەستدا.



PM:09:46:01/09/2024