ژمارەیەک كۆچبەر بەهۆی نوقمبونی بەلەمەكەیان گیانیان لەدەستدا

بەلەمێكی كۆچبەران لە كەناڵی ئینگلیزی نوقمبو، دەسەڵاتدارانی فەرەنساش گیان لەدەستدانی ژمارەیەك كۆچبەریان لەو بەلەمدا پشتڕاستكردەوە.

بەلەمێكی كۆچبەران لەكاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە فەرەنساوە بۆ خاكی بەریتانیا، لەكەناڵی ئینگلیزی نوقم بو و بەهۆیەوە ژمارەیەك كۆچبەر گیانیان لەدەستدا.

دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بڵاویانكردەوە" ئەو بەلەمەی كۆچبەران شەوی ڕابردو هەوڵی پەڕینەوەی لەكەناڵی ئینگلیزی داوە بەشێوەیەكی نایاسایی لە باكوری فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا، نوقمبوە و بەهۆیەوە هەشت كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە".

نوقمبونی ئەو بەلەمەی كۆچبەران لەكەناڵی ئینگلیزی لەدوای ڕوداوی گیان لەدەستدانی ١٢ كۆچبەر دیت  لەسێی ئەم مانگە لەكاتی هەوڵدان بۆ گەیشتنە بەریتانیا.

بەپێی داتاكانیش ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی لەماوەی ئەمساڵدا لەكاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لەكەناڵی ئینگلیزی گیانیان لەدەستداوە بەرزبوەتەوە بۆ ٤٥ كەس.



PM:12:19:15/09/2024