جۆ بایدن: بەرپابوونی شەڕی گشتگیر لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێكدا نییە

جۆ بایدن هۆشداریی لە شەڕی گشتگیر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات  و دەڵێت" دەمانەوێت کۆتایی بەو جەنگە بهێنین کە ماوەی ٢٠ ساڵە لە جیهان بەردەوامە ".

جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ئەیلوول لە وتارێكدا لە كۆمەڵەی نەتەوەیەكگرتووەكان وتی"بەرپابوونی شەڕی گشتگیر لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێكدا نییە".

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، سەرەڕای ئەوەی كە بارودۆخەكە خراپتر بووە، بەڵام گەیشتن لە چارەسەری دپلۆماسی هێشتا ئەگەرێكە و ئەستەم نییە.

بایدن لە بەشێك دیكەی قسەكانیدا باسی لەوەكرد، دەمانەوێت کۆتایی بەو جەنگە بهێنین کە ماوەی ٢٠ ساڵە لە جیهان بەردەوامە، دەبێت هەموو وڵاتان هاوکاربن بۆ راگرتنی جەنگەکان و بە یەکگرتوویی چارەسەر بۆ قەیرانەکان بدۆزێتەوە.

دەربارەی جەنگی غەزە بایدن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، دەبێت فەڵەستینییەکان بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان و هەست بە ئارامی بکەن، هەزاران هاوڵاتی سڤیل لە غەززە گیانیانلەدەستداوە و دەبێت ئەو جەنگە بوەستێت و بارمتەکان بگەرێنەوە بۆ ماڵەکانیان، لەبارەی شەڕی ئۆكرانیاوە سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوەكرد "بەهیچ شێوەیەک پشت لە ئۆکرانیا ناکەین و پشتگیریان دەبین".

ئاماژەی بەوەشكرد، هەشت ملیۆن کەس لە سودان ئاوارەبوون دەبێت نەتەوەیەکگرتووەکان بیر لەچارەسەری کێشەکەیان بکاتەوە، لەبارەی چینیشیەوە رایگەیاند، نابێت چین قۆرخکاری و کاری خراپی بازرگانی ئەنجامبدات و دەبێت لە بازاڕێکی ئازادی جیهاندا کاربکەین




PM:07:19:24/09/2024