ڕۆیتەرز و فرانس پرێس: لەکاتی هێرشەکەی شەوی رابردووە، حزبوڵا پەیوەندی لەگەڵ حەسەن نەسروڵا بچڕاوە

هەردوو ئاژانسی گەورەی ڕۆیتەرز و فرانس پرێس لە دوو هەواڵی جیادا لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە حزبوڵا بڵاویانکردەوە" لە کاتی بۆردومانەکەی دوێنێشەوەوە پەیوەندیمان لەگەڵ حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان بچڕاوە". 

هەریەک لە ئاژانسی ڕۆیتەرز و فرانس پرێس، ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە دوو هەواڵی جیادا ڕایانگەیاند" لە کاتی بۆردومانەکە شەوی ڕابردوەوە تائێستا حزبوڵای لوبنان پەیوەندیان لەگەڵ حەسەن نەسروڵا نەماوە". 

هەروەها لای خۆشیەوە سوپای ئیسرائیل، هەر ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا بە فەرمی كوژرانی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی لە بۆردومانەكەی باشوری بەیروت راگەیاند. 

کەمێک پێش ئێستا سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند" لە ئەنجامی هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر باڵەخانەیەک لە باشووری بەیرووت حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا کوژراوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە هێرشەکەی دوێنێدا عەلی کەراکی فەرماندەی بەرەی باشوری حزبوڵا کە بە سەرکردەی سێیەمی ئەو حزبە دادەنرێت کوژراوە. 

تائێستا حزبوڵای لوبنانی هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی دەربارەی بەیاننامەکەی سوپای ئیسرائیل بڵاونەکردۆتەوە. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی لوبنانیش، تائێستا نزیکەی ٣٠٠ کەس لە ئەنجامی بۆردومانەکەی دوێنێ گیانیان لەدەستداوە و بە سەدان کەسی دیکەش برینداربوون. 


AM:11:09:28/09/2024