ئیسرائیل بەفەرمی كوشتنی حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنانی ڕاگەیاند

سوپای ئیسرائیل بەفەرمیی كوشتنی ئەمنیداری گشتی حیزبوڵای لوبنانی ڕاگەیاند، سوپاسالاری ئیسرائیلیش دەڵێت: هەر كەسێك هەڕەشەیان لێ بكات، دەتوانن دەستیان پێبگات.

ئەفیخای ئەدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە" ئەو هێرشەی دوێنێ كرایەسەر باشوری بەیروت، بوەتە هۆی كوژرانی حەسەن نەسڕوڵا ئەمنیداری گشتی حیزبوڵای لوبنانی".

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت" لەو هێرشانەی بەیروت، عەلی كەركی فەرماندەی بەرەی باشوری حیزبوڵا و ژمارەیەك سەركردەی تر كوژراون".

لای خۆشیەوە، هێرتزی هالیڤی، سوپاسالاری ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، كوشتنی حەسەن نەسڕوڵا، كۆتاییهاتنی ئۆپراسیۆنەكانیان نیە و ئاشكرایشی كرد: دەمێك بو پلانی كوشتنی نەسروڵا داڕێژرا بو دوێنێ كاتە گونجاوەكە بو، جەختیشی كردەوە لەوەی، پەیامەکەیان ڕونە و هەر كەسێك هەڕەشە لە ئیسرائیل بكات و دەتوانن دەستیان پێی بگات.

تا ئێستا حیزبوڵا هیچ ڕونكردنەوەیەكی فەرمیی لەبارەی كوژرانی حەسەن نەسروڵا بڵاونەكردوەتەوە، بەڵام ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەرچاوەیەكی حیزبوڵاوە بڵاویكردەوە لە دوێنێوە پەیوەندییان بە نەسروڵا پچڕاوە.


PM:01:55:28/09/2024