حیزبوڵای لوبنان بە فەرمی کوژرانی حەسەن نەسروڵای ڕاگەیاند

حیزبوڵای لوبنان بە فەرمی، کوژرانی حەسەن نەسرۆڵا سەرکردەکەی راگەیاند، دەشڵێت" بەردەوام دەبێت لە خەبات دژی ئیسرائیل، لە بەرامبەردا ئیسرائیل رایگەیاند" هەر كەسێك هەڕەشەیان لێ بكات، دەتوانن دەستیان پێبگات".

حزبولای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا بە فەرمی کوژرانی حەسەن نەسروڵا، سەرکردەی حیزبەکەی ڕاگەیاند و جەختیش دەکاتەوە بەردەوام دەبیت لە خەبات دژی ئیسرائیل.

لای خۆشیەوە، هێرتزی هالیڤی، سوپاسالاری ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، كوشتنی حەسەن نەسڕوڵا، كۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەكانیان نییە و ئاشكرایشی كرد" دەمێك بو پلانی كوشتنی نەسروڵا داڕێژرا بو، دوێنێ كاتە گونجاوەكە بو، جەختیشی كردەوە لەوەی، پەیامەکەیان ڕونە و هەر كەسێك هەڕەشە لە ئیسرائیل بكات و دەتوانن دەستیان پێی بگات".

لە هێرشێکی  ئاسمانی ئیسرائیل ئێوارەی ڕۆژی هەینی بۆ سەر گەڕەکی زاحییە باشووری بەیروت، دامەزرێنەر و ئەمینداری گشتی حزبوڵا و عەلی کەرکی فەرماندەی کەرتی باشوور و ژمارەیەکی دیکە لە فەرماندەکانی حزبوڵا کوژراون.

کوژرانی نەسروڵا، دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک دێت بەسەر ئەو هەڕەشانەی ئاڕاستەی ئیسرائیلی کردن و ڕایگەیاند تۆڵەی کوژرانی دەیان ئەندامی حزبەکەی و برینداربوونی سەدانی دیکە، لە ئیسرائیل دەکەنەوە کە لە ڕێی تەقاندنەوەی ئامێری پەیجەرەوە کرانە ئامانج.



PM:02:54:28/09/2024