ڕۆژنامەیەکی فەڕەنسی: سیخوڕێکی ئێرانی هاوکاری ئیسرائیل بو لە کوژرانی حەسەن نەسروڵا

ڕۆژنامەیەکی فەڕەنسی باس لەوە دەکات لەلایەن سیخوڕێکی ئێرانییەوە زانیاریی ورد لەسەر حەسەن نەسڕوڵا دراوەتە ئیسرائیل میدیاکانی ئیسرائیلش هاوکاریی خەڵکانی ناوچەکە بە هۆکاری سەرکەوتنی هێرشەکەی ئیسرائیل ناو دەبەن.

ڕۆژنامەی لو پاریزیانی فەڕەنسی لە لەبارەی کوژرانی ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا، بڵاویکردوەتەوە، سیخوڕێکی ئێرانی زانیاریی وردی لەسەر جموجوڵەکانی حەسەن نەسروڵا هەبوە و پێش گەیشتنی بۆ شوێنی کۆبونەوەکە، ئیسڕائیلی ئاگادارکردوەتەوە لەوەی لەگەڵ عەباس نیلفرۆشانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای پاسداران پێکەوە لە ئۆتۆمبێلێکدان.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئیسرائیل چاوەڕوانی دەستپێکردنی کۆبونەوەکەی کردوە ئەو کاتە هێرشی ئەنجامداوە وبەهۆیەوە جگە لە فەرماندە ئیرانییەکە و نەسروڵا ١٢ بەرپرس و فەرماندەی دیکەش کوژراون. 

هاوکات ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆتی ئیسڕائیلیش بڵاویکردەوە، هاوکاریی و زانیاریی پێدانی خەڵکی دەوروبەری باڵەخانە بە ئامانجگیراوەکە، باشترین هۆکاری بونی زانیاریی بون بۆ ئسیرائیل.

نیویۆرک تایمزی ئەمریکیش ڕایگەیاندوە" بڕیاری کوشتنی حەسەن نەسروڵا و جێبەجێکردنی لە هەمان ڕۆژدا دراوە".


AM:11:26:29/09/2024