وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت" وڵاتەکەی وەڵامی هەر هێرشێک دەداتەوە کە دامەزراوەکانی بکرێتە ئامانج".
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بە بۆنەی ساڵیادی ٧ی ئۆکتۆبەر ڕایگەیاند" ئەم شەڕە پشتڕاستیکردەوە کە گەلی فەلەستین دەتوانێت چارەنووسی خۆی دیاری بکات".
دەشڵێت" ئیسرائیلییەکان دەزانن کە مووشەکەکانمان دەتوانن بگەنە هەموو ئامانجەکانیان".
عەباس عەراقچی ڕاشیگەیاند" سوپای ئیسرائیل نابێت دەستکاری تواناکانمان بکات و ئێمەش لە وەڵامدانەوەی دوو دڵ نابین".
جەختیشیکردەوە کە وڵاتەکەی وەڵامی هەر هێرشێک دەداتەوە کە دامەزراوەکان یان ژێرخانەکانی بکاتە ئامانج.