درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە دێرەزووری سووریا کرایە ئامانج.
میدیاکانی سووریا بڵاویانکردەوە" بنكەی سەربازی كۆنیكۆ لە پارێزگای دێرزووری سووریا کە هێزەکانی ئەمریکای تێیدا جێگرن، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەلایەن مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق کراوەتە ئامانج".
ئاماژە بەوەشدەکەن، سیستمی بەرگری ئاسمانی بنكەی سەربازی كۆنیكۆی ئەمریكی، پێش گەیشتنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بۆ ناو بنكەكە تێكشكێنراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو هێزه‌كانی ئەمریکا له ڕیفی دێره‌زووری سووریا ژمارەیەک هه‌ڵدانی موشه‌كی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئێرانیان به ئامانج گرت.
هەروەها لە دوای ئەو هێرشەش فرۆكه‌ی جه‌نگی هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتی به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.