وەزیری دەرەوەی ئێران: دانوستانە ناڕاستەخۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا ڕاگیراوە

لە میانەی سەردانەکانیدا بۆ وڵاتانی ناوچەکە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لە ئێستادا دانوستانەکانە ناراستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا ڕاگیراوە و دیاریش نییە کەی دەستپێدەکاتەوە


ئاژانسی تەسنیم لە زاری عەباس عێراقچی وەزیرەی دەرەوەی ئێران بلاویکردەوە لە ئێستادا دانوستانەکانی تاران و واشنتۆن کە لە مەسقەتی پایتەختی عومان ئەنجامدەردرا ڕاگیراوە.

عێراقچی ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، لە ئێستادا ئەو گفتوگۆیانە بە هۆی هەلومەرجی تایبەتەوە ڕاگیراوە  و دواتر تاران بریار دەدات ئەو وتوێژانە دەستپێبکاتەوە یا خود نا.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکراشی کرد، سەردانەکەی بۆ عومان تەنها بۆ تاوتوێی پرسە نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندی دوقۆڵی نێوان تاران و مەسقەت بوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە مانگەکانی رابردو ئێران و ئەمریکا بە شێوازی ناڕاستەوخۆ چەندین کۆبونەوەیان لە مەسقەتی پایتەختی عومان ئەنجامداوە.



PM:02:41:15/10/2024