ئێران سەرجەم گەشتەكانی بۆ ئەوروپا هەڵوەشاندەوە

هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران سەرجەم گەشتەکانیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا ڕاگرت هۆکارەکەشی بۆ نەدانی مۆڵەتی نیشتنەوەی فڕکەکانیان لە فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتانە دەگێڕنەوە.

جەعفەر یازلۆ، وتەبێژی دامەزراوەی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند"هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی "ئێران ئێر"ی بۆ وەڵاتانی ئەوروپا ڕاده‌گه‌یه‌نین بڕیارەكە لەبەر ئەوە دراوە، گرفتی نەدانی مۆڵەتی نیشتەوەیان بۆ دروست نەبێت".

دوابەدوای سەپاندنی سزا بەسەر کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئێرانی ئێران ئێر، هێڵی ئاسمانی ساها و ماهان ئێر، كۆمپانیاكە گەشتەکانی بۆ ئەوروپا هەڵوەشاندەوە.

هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەكان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە دەرئەنجامەکانی نەدانی مۆڵەتی نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەکان و دروستبونی گرفت بۆ سەرنشینەکان، دوربكەونەوە.




AM:12:03:16/10/2024