میدیای فەرمی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت" یەحیا سینوار سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە کوژراوە".
ئێوارەی ئەمڕۆ کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە" یەحیا سینوار سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و جێگرەوەی ئیسماعیل هەنییە لە کەری غەززە کوژراوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە هەر دواینیوەڕۆی ئەمڕۆسوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردبوو، دوای هێرشێکی سوپاکەیان بۆسەر باکوری کەرتی غەززە پێدەچێت یەحیا سینوار سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس کوژرابێت، بەڵام لە ئێستادا کەناڵ ١٢ی ئیسرائیل هەواڵی مردنەکەی بە فەرمی پشتڕاستکردەوە.
هەروەها سوپای ئیسرائیل ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا ناتوانرێت هەواڵی مردنی سینوار بە فەرمی پشتڕاستبکرێتەوە، هەر بۆیە لەگەڵ دەزگای شاباک بەدواداچوونەکان دەستیپێکردووە.
هەروەها لای خۆشییەوە کەناڵی حەداس ڕایگەیاندووە" سوپای ئیسرائیل چەند تەرمێکیان دەرهێنا کە پشکنینی (دی ئێن ئەی)یان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکەنەوە کە سینوار کوژراوە یاخود نا".