کەسایەتی دیاری ئاینی و سەرۆکی بزووتنەوەی خزمەتی تورکیا، فەتحوڵا گوڵەن کە بە بەرهەڵستکاری سەرسەختی ئەردۆغان هەژمار دەکرێت، لە ئەمەریکا کۆچی دوایی کرد.
میدیاکانی توركیا بڵاویانکردەوە، فەتحوڵا گولەن کە تورکیا لێ قەدەغەکرابوو، بەهۆی نەخۆشیەوە لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا لە ئەمەریکا کۆچی دوایی کرد.
گوڵەن ماوەیەکی درێژە لەئەمەریکا دەژی سەرەتا رۆڵێکی گەورەی هەبوو لەسەرخستنی ئاک پارتیدا بۆ وەرگرتنی دەسەڵات، بەڵام دواتر ئەردۆغان لێیهەڵگەڕایەوەو دەستیکرد بە دەستگیرکردنی هەوادارانی بزووتنەوەکەی و داخستنی دەزگا و میدیاکانیی و تۆمەتبارکردنی بە کودەتاچی.
گولەن كە ساڵی ١٩٤١لە توركیا لەدایكبووە و لەساڵی ١٩٩٩ـەوە چۆتە ئەمریكا و لەو وڵاتە نیشتەجێ بووە، زیاتر لە ویلایەتی پێنسلڤانیا ژیاوەو هەر لەوێش كۆچی دوایی كردووە.