سوپای ئیسرائیل هەواڵی کوژرانی سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری حزبوڵای لوبنان ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر بەیرووتی پایتەختی لوبنان کراوەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل، شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" سێ هەفتە پێش ئێستا هێرشێکی ئاسمانییان بۆسەر گەڕەکی باشووری بەیروت ئەنجامداوە و هاشم سەفیەدین لەگەڵ ٢٣ سەرکردە و کادیری دیکەی حزبوڵای لوبنانی کوژراون".
هاشم سەفیەدین سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری حزبوڵای لوبنان بووە، هەروەها بە کاندیدی جێنشینی حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری پێشووی حزبەکە دادەنرا کە لە ٢٧ی ئەیلولی ئەمساڵدا لە هەڵمەتێکی ئیسرائیلدا کوژرا.
تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی حزبوڵڵای لوبنانی سەبارەت بەم هەواڵە بڵاونەکراوەتەوە.