فۆکس نیوز: ترەمپ براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکایە

فۆکس نیوز ڕایدەگەیەنێت" دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە". 

کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکا، کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە" دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا بۆ جاری دووەم لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و وەک (٤٧)ەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڵبژێردرا". 

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووتری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وتارێکی سەرکەوتن بۆ لایەنگرەکانی پێشکەش بکات.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، تا ئێستا دۆناڵد ترەمپ ٥٦.٧%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و لە بەرامبەردا کامالا هاریس تەنها ٤٢.٠%ى دەنگەکانى هێناوە.



AM:10:28:06/11/2024