چوار ئەندامی بنەماڵەی حەسەن نەسروڵڵا لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر باشووری لوبنان کرانە ئامانج.
ئەمڕۆ پێنج شەممە میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە" چوار ئەندامی بنەماڵەی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی پێشووی حزبوڵڵای لوبنان کە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا کوژرا، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر باشووری لوبنان کوژران".
هەروەها میدیاکانی لوبنان باس لەوەشدەکەن، مامی نەسروڵڵا و دوو ئامۆزای و نەوەیەکی لە ئەنجامی هێرشەکەی ئیسرائیل کراونەتە ئامانج و کوژراون.
ئەمەش لە کاتێکدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل هێرشێکی بۆ سەر ناوچەی (حەداس، حەرەت حریک و تەحویت غەدر) لە گەڕەکی باشووری بەیروت ئەنجامدا.