لە تێکهەڵچونێکی گروپی جەیشولعەدل لەگەڵ هێزەکانی سەر بە حکومەت نزیکەی ٣٥ ئەندامی سوپای پاسداران کوژران

لە نوێترین تێکهەڵچونی نێوان هێزەکانی سوپای پاسدرانی ئێران لەگەل گروپێکی چەکداری بلوچ ژمارەیەک ئەندامی هەر دولا کوژران.


سوپای پاسدرانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند" لە دڕێژەی ئۆپراسیۆنەکانیاندا لە پارێزگای سیستان و بلوچستان چوار ئەندامی هێزەکانی سەر بە گروپی جەیشولعەدل کوژراون و شەش ئەندام دەستگیرکراون، هاوکات دو ئەندامی سوپای پاسدارانیش کوژراون".

لە بەرانبەردا ڕێکخراوی گروپی جەیش ئەلعەدل لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە تێکهەڵچونێک لەگەل هێزەکانی سەر بە حکومەت نزیکەی ٣٥ ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون و هاوکات توانیویانە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای پاسدران بخەنەخوارەوە.

جەیشولعودل لە راگەیەنراوەکەیدا بە فەرمی کوژرانی سێ ئەندامی سەر بە هێزەکانی گروپەکەی پشتڕاست دەکاتەوە.



AM:09:10:15/11/2024