ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ محەمەد عەفیف بەرپرسی پەیوەندییە میدیاییەکانی حزبوڵڵای لوبنان، لە هەڵمەتێکی ئیسرائیلدا لە بەیروت کوژرا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ محەمەد عەفیف بەرپرسی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی حیزبوڵڵای لوبنان، بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر ناوچەی نەبع لە بەیروت کوژرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی هێرشەکە باڵەخانەیەک لە ناوچهی نهبع كه دەکەوێتە ناوەندی شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان کراوەتە ئامانج.
محەمەد عەفیف لە ساڵی (٢٠١٤)ەوە بەرپرسی میدیای حزبوڵای لوبنان بووە، هەروەها وەک بەرپرسی هەواڵ و بەرنامە سیاسییەکان لە کەناڵی مەناری حزبەکە کاری کردووە، هەروەها نزیک بووە لە حەسەن نەسروڵڵا و ڕاوێژکاری میدیایی حزبوڵڵا.