وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت" ئەو سزا نوێیانەی یەکێتی ئەورووپا و بەریتانیا بەسەر ئێران‌دا سەپێنراون، پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانن و لەسەر بنەمای تۆمەتی درۆیە سەبارەت بە گواستنەوەی مووشەک بۆ ڕووسیا".
ئیسماعیل به‌قائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند" سه‌پاندنی سزای نوێ له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپا و بەریتانیا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له دامه‌زراوه‌كانمان، به پشتبه‌ستن به بانگه‌شه‌یه‌كی ناڕاستی ناردنی موشه‌كی بالیستی بۆ ڕووسیا ئه‌و سزایانه دراون".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم گەمارۆیانەی بە ناڕەوا وەسف کرد و دەڵێت" بڕیارەکە پێچه‌وانه‌ی پێوه‌ره‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تین و به توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ین".
دوێنێ دووشەممە، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕێککەوتن لەسەر سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێران، بەهۆی دابینکردنی مووشەکی بالیستی بۆ ڕووسیا بۆ بەکارهێنانی لە شەڕی ئۆکرانیا.
هەروەها حکومەتی بەریتانیا سزای نوێی بەسەر ئێران‌دا سەپاند، بەهۆی ناردنی مووشەکی بالیستی و چەکی دیکە بۆ ڕووسیا بۆ پاڵپشتیکردنی لە شەڕی دژی ئۆکرانیا.