ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نهوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برێنت و خاوی ئەمریکی چەند سەنتێک ڕووی لە دابەزین کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلار و ٣١ سەنت بوو.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا گەیشتە ٦٩ دۆلار و ٢٤ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٩ دۆلار و ٤٣ سەنت بوو.
رێکخراوی ئۆپێک پێشبینی دەکات لە ساڵی داهاتوودا خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت بە بڕی ١.٥٤ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات، لە کاتێکدا پێشتر ١.٦٤ ملیۆن بەرمیل بووە.