ڕاوێژکارێکی خامنەیی دەڵێت، فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەین ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل، جەختیش دەکاتەوە لەوەی بەردەوام دەبن لە یارمەتیدانی مقاوەمە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی تشرینی دووەم عەلی لاریجانی، گەورە راوێژكاری رابەری باڵای شۆڕشی ئێران و ئەندامی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندیەكانی رژێم لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم" ئاشكرای کرد، سەركردە سەربازییەكان و گەورە بەرپرسانی وڵات خۆیان بۆ وەڵامدانەوەی قەوارەی زایۆنی ئامادە دەكەن و، بنەمای یەكلاكردنەوەی حساباتەكان لەگەڵ ئیسرائیل هێشتا لەجێی خۆیەتی.
لاریجانی لەبارەی سەردانەكەی بۆ سورباو لوبنان و گەیاندنی پەیامی خامنەیی بە ئەسەدو سەرۆكی پەرلەمانی لوبنان وتی"پەیامەكە خاڵی گرنگی تیادا بووە بۆ سوریاو لوبنان لەم قۆناغەدا".
وتیشی"بۆ سوریاو لوبنان گرنگ بوو ئێران جەخت لە پشتیوانی مقاوەمە بكاتەوە لەم بارودۆخەداو درێژە بدات بە گرنگیدان بە پرسە هەرێمایەتیە هەستیارەكان".
ئەوەش لە کاتێکدایە تا دێت ململانێکانی ناوچەکە پەرە دەستێنێت و ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق لە ئارادایە.