نرخی نه‌وت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نه‌وت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برێنت و خاوی ئەمریکی چەند سەنتێک ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٦٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٢ دۆلار و ٤٨ سەنت بوو.

هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا گەیشتە ٦٩ دۆلار و ١٨ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٨ دۆلار و ٩٤ سەنت بوو. 

رێکخراوی ئۆپێک پێشبینی دەکات لە ساڵی داهاتوودا خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت بە بڕی ١.٥٤ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات، لە کاتێکدا پێشتر ١.٦٤ ملیۆن بەرمیل بووە. 



AM:08:27:26/11/2024