سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ رایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ حکومەتی ئەمنی ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان پەسەند دەکات ".
لە وتارێکدا کە ئەمشەو ٢٦ ی تشرینی دووەم لە میدیاکانی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە سەرباری راگرتنی شەڕ لەگەڵ لوبنان، بەڵام پابەندن بە تەواوکردنی نەهێشتنی حەماس لە کەرتی ڕۆژئاوا".
ناتانیاهۆ وتیشی "ئێمە بەردەوامین لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی درۆنەکان لە سوریا و بەشار ئەسەد یاری بە ئاگر دەکات".
" هێزی حزبوڵامان لە رێگای هێرشەکانمانەوە بە دەیان ساڵ بردە دواوە" ( سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند ).
هەروەها سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هێرشی توندی کردە سەر ئێران و وتی " سوپاکەمان بەهێزدەکەینەوەو هەموو چاومان لەسەر ئێران دەبێت".